لە مەڕاسیمێكدا بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و
كۆمەڵێك لەبەرپرسانی شاری سلێمانی یەكەمین وێبسایتی ئۆپن داتای سلێمانی و شاری زیرەك كرایەوە.
لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە هاوڵاتیان دەتوانن زانیاری تەواو لەسەر شوێنە گشتی و تایبەتەكان وەربگرن، بەنمونە وەرگرتنی زانیاری لەسەر نەخۆشخانەو دەرمانخانە و كۆمپانیا و نوسەران و شوێنی كارەكان و مزگەوتەكان و تەواوی شوێنەكانی شاری سلێمانی،
هاوكات لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە كۆمەڵێك ئاماری تایبەت بەشاری سلێمانی تێدایە، كە هاوڵاتیان دەتوانن توێژینەوەی تێدا ئەنجامبدەن و پێشبینی بۆ داهاتوو بكەن.
لەگەڵ ئەمەشدا لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە هەلی كاری سەربەخۆ و بازرگانی فراواندەبێت، چونكە هەر كەسێك بیهەوێت بازرگانی سەربەخۆ بكات دەتوانێت بزانێت لەشاری سلێمانیدا چی كارێك كراوە و چی نەكراوە.