هاوردەکردنی گەنمەشامی بۆ هەرێم قەدەغەدەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم هاوردەکردنی بەرهەمی گەنمەشامی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکات.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لەپێناو گەشەپێدان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیاریانداوە کە هاوردەکردنی گەنمەشامی بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغە بکات.

بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەرهەمی گەنمەشامی لە شەش ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان گەشەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک بڕی بەرهەم لە سێ‌ هەزار تۆنەوە بۆ 23 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە.