گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی خراپی دۆخی كەش و هەواوە راگیران.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی خراپی كەش و هەواو بونی تەمومژێكی زۆر بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیراون.
تاهیر عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشكرد” لە پاش ڕەوینەوەی تەمومژ و ئاسایی بونەوەی كەش و هەوا دووبارە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.