وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت و رۆژی یەكشەممەش موچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردوە رۆژی یەكشەممە 22-11 موچەی مانگی ئابی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
بڕیار هەر لەماوەی هەفتەی داهاتودا دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب بەردەوام بێت و چەند وەزارەتێكی تریش موچە وەربگرن.