به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن‌و ئاسانكاریی بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت سنوری پارێزگای سلێمانی شه‌ش سایلۆی هه‌ڵگری دانه‌وێڵه دروستده‌كرێت.
(جه‌مال ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ nna رایگەیاندوە،له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ههرێمو وه‌زیرانی بازرگانی‌و پلاندانان‌و دارایی بۆسه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و سایلۆیانه‌ی كه بڕیاری دروستكردنیان له‌سه‌ر دراوه پێكهێنراوه، پشكی ئه‌و سایلۆیانه‌ی به‌ر پارێزگای سلێمانیش ده‌كه‌وێت بریتیه له‌شه‌ش سایلۆ.
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی وتیشی:”له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌ست بهئامادهكردنی كاره‌كانی ده‌كرێت، سایلۆكانیش ده‌كه‌ونه سنوری ناوچه‌كانی (پیره‌مه‌گرون، سه‌یدسادق، ڕانیه‌و كه‌لاره) پێشنیازیشیاتكردووه بۆ دروستكردنی دووسایلۆی تر كه پێده‌چێت بكه‌ونه سنوری قه‌ڵادزێ‌و هه‌ڵه‌بجه.
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومی دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیاری دروستكردنی چه‌ند سایلۆیه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستاندراوه، به‌ڵام تائێستا نهكهوتونهته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.