لە یانزەهەمین پێشنگای
نێودەوڵەتی سلێمانیدا ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانی بەشدارییان کردو رایان گەیاند کە ئەوان
پێشانگاکەی ئەمساڵیان پێ باشە و لێی رازین.
دکتۆر ئیزەدی نوێنەری
کۆمپانیای پترۆکیمیایی خوراسان لە پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەباری پێشانگاکەوە بە
سایتی ژووری راگەیاند “ئێمە یەکەمینجارە بەشداریی لە پێشانگاکەدا دەکەین و زۆر
پێمان باش بوەو پێشانگاکە لە سەروو چاوروانییەکانی ئێمەوە بو.
دکتۆر ئیزەدی وتیشی”
ئێمە لە بەشداریکردنماندا سودی زۆرمان بینی و لەڕیی ئەم پێشانگایەوە توانیمان کۆمپانیا
و بەرهەکانمان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی بناسێنین.
لەلایەکی ترەوە نوێنەری کۆمپانیای دنا بۆ دروستکردنی تایەی ئۆتۆمبێل لەبارەی پێشانگاکەوە
ڕایگەیاند ” ئەم پێشانگایە هەوڵێکی زۆر باشە بۆئەوەی کۆمپانیاکانی ئێران بتوانن لەڕیگەیەوە
بەرهەمەکانیان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان بناسێنن.
ئاماژەی بەوەشدا زۆرێک لەخەڵکی سلێمانی ئاشنانەبون بەو جۆرە تایانەی ئێمە بەڵام لەم پێشانگایەدا زۆرکەس بەئێمە ئاشنابون و مامەڵەی کڕینیان لەگەڵ کردین.
نوێنەری کۆمپانیای
غەرب کە لەبواری بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا کار دەکات رایدەگەیەنێت ” ئەوان یەکێکن لە
کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و ماوەی ١١ ساڵە بەشداریی لەم پێشانگایەدا
دەکەن.
ئەو نوێنەرەی کۆمپانیای
غەرب وتیشی” ئەوان هەموو ساڵەکان کە لەپێشانگاکەدا بەشدارییان کردوە لێی رازیی
بون و لەڕێی ئەم پێشانگایەوە زیاتر بەرهەمەکانیان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان ناساندوە.
کارگەی چیمەنتۆی غەرب یەکێکە لەوکارگانەی کە لەتەواوی هەرێمی کوردستاندا دەفرۆشرێت.