لە دواهەمین ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا ئەوە ڕاگەیەندرا کە لەماوەی ٤ رۆژی پێشانگاکەدا بەبڕی 3 ملێۆن دۆلار گرێبەست ئەنجامدراوە و زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە.
ئازاد شمقار وتەبێژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا تواندراوە زیاتر لە 30 گرێبەست ئەنجام بدرێت بەڵام دوو گرێبەستیان زۆر دڵخۆشکەرە کە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ناوخۆیدا ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەشدا لە بوارەکانی جوانکاری و تەندروستی و کارەبای و فەرش و مۆکێت وبینادا جەند گرێبەستێک ئەنجام دراوە سەرجەم ئەو گرێ بەستانە بە بڕی 3 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت کەئەماش دەستکەوتێکی باشە بۆ شاری سلێمانی.
لای خۆشیەوە کمال حەمە علی سەرپەرشتیاری پێشانگاکە ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەم پێشانگایە لەم کاتەدا گرنگی زۆری هەیە بۆ شاری سلێمانی ئەوەمان بۆهەمولایەک سەلماند کە بازرگانی لەشاری سلێمانیدا هەمیشە زندووە.
وتیشی: ئەوکەسانەی کەسەردانی پێشانگاکەیانکردووە لە سەرجەم شارەکانی عێراق و کوردستان هاتوون کە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشداریان لەم پێشانگایەدا کردووە.
وتەبێژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ئازاد شمقارسوپاسی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و گومرگ و کوالێتی کۆنترۆڵ و لیژنەکانی قایم قامێت و سەرجەم هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی و دەستگاکانی ڕگەیاندنکرد کە لەماوەی چوار ڕۆژەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەلیاندا بەشداربون بۆ سەرکەوتنی پێشانگاکە.
لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا 160 کۆمپانیا بەشداربون.