ژوری بازرگانی سلێمانی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سنه‌ به‌هێزده‌كات

 

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی
په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردولا شاندێكی بازرگانی سنه‌ سه‌ردانی ژووری
بازرگانی سلێمانیكرد
.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و
دلاوه‌ر سۆفی كه‌ریم و كه‌مال سه‌عيد ته‌ها كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی
له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی سنه‌ كۆبونه‌وه‌و تیایدا قسه‌كرا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی
نێوان هه‌ردولا
.

یاسین ڕه‌حیم ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه‌ له‌ئێستادا پێویسته‌ له‌نێوان هه‌ردولادا گرنگی به‌و شاندانه‌ بدرێت كه‌
كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن تا به‌ته‌واوه‌تی كاری بازرگانی له‌نێوان
هه‌ردولادا ڕێكده‌خرێته‌وه‌ و كێشه‌كانی نێوان بازرگانان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌و كه‌مو
كوڕیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ تا بتواندرێت ڕێگه‌ بۆ بازرگانان ئاسانبكرێت تا بتواندرێت كاری
بازرگانی بره‌وی پێبدرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان كاره‌كان بكرێت و ڕێگری له‌ بازرگانان
نه‌كرێت
.

لای خۆشیانه‌وه‌شاندی
بازرگانی سنه‌ هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی بازرگانانی سلێمانی
له‌نێوان سنوره‌كانی هه‌ردولادا
.