ژنانی دەست ڕەنگین پێشانگای سلێمانی ناساندنی ئێمەیە

 
لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا کۆمەڵێک لە ژنانی دەستڕەنگین بەشداربون کەکۆمەڵێک شتومەکی دەستیان نمایشکردبوو کەبەهۆیەوە سەرنجی زۆربەی سەردانکەرانی پێشانگاکەیان بۆلای خۆیان ڕاکێشابوو.
 
ناوەندی تێشوو کە تایبەتە بە پێگەیاندنی گەنجان لە سلێمانی بۆ خانمانی دەست ڕەنگین بۆ چنین و جوانکاری لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەشداربوون کۆمەڵێک کاری دەستی چنین و جوانکاری ناوماڵیان نمایشکردبوو سەرجەمیان کاری دەستی بوون.
 
زەینەب عوسمان سەرپەرشتی خولی چنین لەناوەندی تێشوو ڕایگەیاند ئەو کچانەی دەست ڕەنگینن و لەو ناوەندەدا کار دەکەن تەواوی ئەو کارانەی دروستی دەکەن لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە نمایشی دەکەن و دەی فرۆشن چونکە لە بازاردا شوێنێک نییە ئەوکاری دەستیانەیان لێوەربگرن.
 
ئاماژە بەوەشدەکات کوالێتی دروستکردنی کاڵاکانیان بەرزە و بەشێوەی سەردەمیانەو لەسەر خواستی خەڵک دروستی دەکەن و نرخیشیان گونجاوە.
 
 
یەکێکی تر لە ژنە دەست ڕەنگینەکان بەیان ڕەشیدە کەمامۆستای هونەرە بەسایتی ژووری ڕاگەیاند بەشداریکردنمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمان هەموو ساڵێکە بۆ پیشاندانی کلتوری دەستی شارەکەی خۆمان تا زیاتر خەڵک لە کاری دەستیەکانمان بزانن و ئاشناببن پێمان.
 
بەیان زیاتر کار بە سیرامیک و هەویر و بۆرەک و کووڵ و کۆمەڵێک کاری دیکەی دەستی دەکات کەتەواوی ئەوشتانەی دروستی دەکەن هەندێک جار لە بازاڕەکان و هەندێکجار لە پێشانگاکاندا ساغی دەکەنەوە، بەوتەی ئەو خانمە دەست ڕەنگینە کوالێتی مادەکانی زۆربەرزەو بەشێوازی تندوتۆڵ دروستیان دەکات.
 
ئەوباس لەوەش دەکات پێشانگانێودەوڵەتیەکانی سلێمانی هۆکارێکی باشەبۆ دەرکەوتنیان و ناساندنیان لەناو شاری سلێمانی و دەرەوی کوردستان.
 
 
کۆمەڵەی هەرەوەزی دەستڕەنگینەکان یەکێکی ترە لەو کۆمەڵانەی کەکاری دەستڕەنگینی خانمان بەرهەم دەهێنن و کۆموڵێک خانم لێی سودمەندبوون و بەرهەمەکانیان لەناو پێشانگای سلێمانی نمایش دەکرد.
 شەهلا عەبدووڵا ئەندامی کۆمەڵەی هەرەوەزی دەستڕەنگینەکان بەسایتی ژووری ڕایگەیاند ساڵانە بەشدارین لەم پێشانگایەدا بەرهەماکانمان چنینە و کاری دەستییە ئەوانەی دروستی دەکەین تەنها لە کردنەوەی پێشانگاکانماندا دەیانفرۆشین بەڵام ئەمساڵ قەیرانی دارای کاری کردۆتە سەر کارەکانی ئێمەش چونکە وەک پێویست خەڵکی شتیان ناوێت و لێمان ناکڕن.
 
ئەوەش ڕون دەکاتەوە کە بەهۆی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیەوە تواتیویانە کارە دەست ڕەنگینەکانیان ببەنە دەرەوەی کوردستان بەهۆی ئەو پەیوەندیانەی لە پێشانگاکاندا دروستیان کردوە 
کۆمەڵەی هەرەوەزی دەستڕەنگینەکان لەساڵی 1995 وە دامەزراوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەکۆی 500 ئەندام تەنها 30 خانم ماەنەتەوە کەکاری دەستی ئەنجام دەدەن.
 
 
 کوردستان حەسەن وەک خاوەنی هاندی کرافت بەشداری کردووە لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانداو ڕایداگەیەنێت، هەموو ئەوشتانەی کەهەمە کاری دەستییەو بەتەنها خۆم بەرهەمی  دەهێنم و سەربەخۆم.
 
ئاماژەی بەوەشدا ئەوشتانی کە دروستیان دەکەم زیاتر بە مشتەریە تایبەتەکانمی دەفرۆشم و یان لەڕێگەی پیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانمانەوە دەتوانین کارە دەستیەکانم بفرۆشم یان پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی سلێمانی زۆر باشبووە بۆمن کەخەڵکی زۆرم تێدا ناسیوە.
 
 
دیدار محەمەد یەکێکی ترە لەو خانمانەی کەکاری دەستی دەکات و بەشداربوو لەپێشانگا نێودەوڵەتیەکەی سلێمانی ئەو دەڵێت بەرهەمەکانی من کەبەدەست ئەنجامیان دەدەم ناتوانم لەبازاڕدا بیانفرۆشم بەڵام تەنها لە پێشانگاکان و یان بەهۆی ناسین و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بیان فرۆشم.
 
ئەوخانمە بەشداری کردنی لە پێشانگادا زۆر بەگرنگ دەزانێت و ڕایدەکەیەنێت کە کۆمەڵێک کەسی زۆری پێدەناسێنێت و داوادەکەن شتومەکیان بۆدروستبکات.
 
 
بەشک لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی تەرخانکرابوو بە  کۆمەڵەی ئایندەی کچانی تەمەندار بۆکاری دەستی.
قومریە ئەحمەدجێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ئایندەی کچانی تەمەندار ڕایگەیاند ئەم پێشانگایە گرنگی ئەوەیە بۆ ئێمە کە دەرخستنی زیاتری کۆمەڵەکەمانە وە دەرخستنی ڕۆڵی توانای کچانە بەتایبەت یەوکچانەی نەچونەتە پرۆسەی هاوسەرگیری بۆئەوەی خەڵک وانەزانن کەژیاین تەمەنیان هەبوو ئیتر هیچ توانایەکیان نامێنیت بۆیە ئێمە بەشداری لەم پێشانگایەدا تا توانای کچانی شاری سلێمانی پیشان بدەین.
جێگری کۆمەڵەی ئایندەی کچانی تەمەندار ئاماژە بەوەشدەکات لەڕێگەی ئەم پێشانگایەوە کۆمەڵێک داواکاریان لێکراوەو بۆزیاتر کارکردن و فرۆشتنی کاڵاکانیان لە بازاڕەکاندا.
 
 
گروپی خانمانی سلێمان بەشێوەیەکی فراوان بەشداریان لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرد کە کۆمەڵێکی زۆری کاری دەستیان نمایشکردبوو. 
ئارەزوعەلی ئندامی گروپی خانمانی سلێمانی بەسایتی ژووری ڕاگەیاند کارەکانی ئێمە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە ئەوشتومەکانەی لەماڵەوە بەکاری دەهێنین دووبارە بەکاری دەهێنینەوە بۆکاری جوانکاری بەوشێوازەی بەدڵمان دەبێت یان بەوشێوەیەی داوامان لێدەکرێت دروستی دەکەین.
 
گروپی خانمانی سلێمان کارەکانیان بەسێ مانگ جارێک نمایش دەکەن و پاشان دەی فرۆشن.
 
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 11 هەمین پێشانگای خۆی کردەوە کەتایایدا 160 لۆمپانیا تیایدا بەشداربون.
 
ئامادەکردنی: زریان محەمەد