کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم: پێشانگاکە لەئاستێکی زۆر باشدایە

بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی لقی سلێمانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کە یەکێکن لە
کۆمپانیا بەشداربوەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت” پێشانگاکەی ئەمساڵ
لەئاستێکی زۆر باشدایە.

ئاسۆ عەبدولەتیف بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی لقی سلێمانی کۆمپانیای کۆڕەک
تیلیکۆم لەبارەی یانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلیامنی بە سایتی ژووری
راگەیاند” پێشانگاکە لەئاستێکی زۆر باشدایەو ئێمە لێی رازین”.

ئاسۆ ئاماژەی بەوەشکرد”بەڵام لەڕوی خزمەتگوزارییەوە پێشانگاکە لەئاستی
پێوستدا نییە بەتایبەت دەرەوەی بینای پێشانگاکە کە دەبوو بەشێوەیەکی زیاتر کاری
تێدا بکرێت و باشتر رێکبخرێت.