کۆمپانیای DHLبۆ پۆستی خێرا، یەکێکە لە کۆمپانیا بەشداربوەکانی یانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی
سلێمانی ئامانج مستەفا لێپرسراوی لقی سلێمانی ئەو کۆمپانیایە لەبارەی پێشانگاکەی
ئەمساڵەوە بە سایتی ژوری راگەیاند ” ئێمە هەموو ساڵێک بەشداری دەکەین لەم
پێشانگایە و بەرەوامیش ئەم بەشداریکردنە سودی هەبوە بۆ کۆمپانیاکەمان چونکە
بەردەوام دوای پێشانگاکە بەریژەی لە سەدا ١٥ بۆ لەسەدا ٢٠ ئیشەکانمان بەرەوپێشتر
دەروات.
ئامانج لەبارەی شێوازی رێکخستنی پێشانگاکە ئاماژەی بەوەشکرد” هەستدەکەین
جۆرێک لە تێکەڵاوکردن هەیە لە شێوازی دانانی کۆمپانیاکان بۆ نمونە دەبوو بەشیکی
تایبەت هەبێت بەو کۆمپانیایانەی کە راستەوخۆ لەناو پێشانگاکە شت دەفرۆشن و بەشێکی
جیاوازیش هەبێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە زیاتر بۆ ناساندن بەشدارییان لە
پێشانگاکەدا کردوە.