به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، پسوڵه‌ی حه‌ڤده به‌منزیكانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت‌و بێ به‌رامبه‌ره.
(جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە NNA راگەیاندوە، پسوڵه‌ی حه‌ڤده كاتێك دابه‌شیده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، كه هیچ پسوڵه‌یه‌كی پانزه‌و شانزه نه‌مێنێت له‌لای هاوڵاتیان، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دابه‌شكردنیدا هیچ كێشه‌یه‌كی پاره له‌نیوان هاوڵاتیانو شۆفێراندا نه‌یه‌ته‌ئاراوه.
سه‌باره‌ت به‌پێدانی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌م وه‌رزه‌دا به‌هاوڵاتیانی ناو شار ده‌درێت به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی وتی:”سێبهرمیلهو كهبهرمیلێكیان بێ به‌رامبه‌ره، كه بڕه‌نه‌وتی پسوڵه‌ی پانزه له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كان دابه‌شكراوه‌و پسوڵه‌ی شانزه‌ش نزیكه‌ی هه‌شتا هه‌زار به‌رمیلی لێ دابه‌شكراوه، له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر كردوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كۆتایی پێبهێنرێتو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی حهڤدهبكهن كه بێبه‌رامبه‌ره”.
سه‌باره‌ت به‌كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رمیلێك نه‌وت جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی ڕوونیكرده‌وه كه كرێی گواستنه‌وه بۆ ناوشار (2250) دیناره‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاریش هه‌ربه‌رمیلێك بڕی (3250) دینار دانراوه.