لەگەڵ ئەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکان تیایدا بەشداری دەکەن لەهەمان کاتدا جەند ڕێکخراوێکی مەدەنی تیایدا بەشدارن و خزمەت بە هاوڵاتاین دەکەن.
فەرهاد قادر سەرۆکی ڕیکخراوی جەستە بەخشانی کوردستان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کەبەشداربوون بەسایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاند: ئەمساڵیش توانیمان بەشداربین لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمان کە ساڵانە هاوکاری ڕیکخراوەکەمان دەکرێت و شوێنێکی تایبەتمان بۆ دابین دەکرێت تابەشداری بکەین”
ئاماژەی بەوەشدا: بەشداری کردنی ئێمە لەم پێشانگایەدا گرنگی زۆری هەیە چونکە دەرفەتێکی گەورەمان بۆ دەڕەخسێنێت کە هاووڵاتیان و بەرپرسان بمان ناسن و بزانن ڕێکخاوێکی لەم شێوەیە بونی هەیە کە هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان لای ئێمە تۆمار بکەن و ببنە ئەندام تابتوانن سود بەو کەسانە بگەیەنن کە پێویستیان بە جەستەیانە.
سەرۆکی ڕێکراوەکە ئەوەشی ڕونکردەوە ساڵانە لەکاتی بەرێوەچونی پێشانگاکاندا ژمارەیەک ئەندامی نوێ پەیوەندیان پێوەدەکات و ڕێکخراوەکەیان دەناسن کە پێشتر نەیان زانیوە ڕێکخراوێکی لەوشێوەیە بونی هەیە.
ڕێکراوی جەستەبەخشانی کوردستان لەساڵی 2013 وە دامەزراوە و ئەوکەسانەدەبنە ئەندام تیایدا کە جەستەی خۆیان لەدوای مردن دەبەخشنە ئەوکەسانەی سودی لێ دەبینێت.