دارا حەسەن: تاکۆتایی پێشانگای سلێمانی باران نابارێت بەڵام!

 
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت لەڕۆژانی کۆتای پێشانگای سلێمانیدا ئەگەری بارانبارین هەیە.
 
دارا حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی کەسەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کردبوو لەلێدوانێکدا بەسایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاند” خەمتان نەبێت بەیانیش کەشوهەوا خۆشدەبێت و باران نابارێت وە پێشانگاکەتان سەرکەوتووە بەهیوام هەمیشە شتی باشتر بکەن بۆ سلێمانی”
 
وتیشی” بەڵام لە ڕۆژی کۆتای پێشانگاکە کە دەکاتە 11/17 ئەگەری بارانبارین زیاترە بۆیە لە کۆتا ڕۆژی پێشانگاکەدا ئاگاداربن باران دەبارێت”
 
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی 160 کۆمپانیای تیایدا بەشداریان کردووە کەتا ڕۆژی 11/17 بەردەوام دەبێت.