پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ژووری بازرگانی سلێمانی بەردەوام هەوڵیداوە بۆ پشتیوانیکردنی بازرگانان لەسنوری پارێزگای سلێمانی وەهەمیشە پشتو پەنای پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان بووە.
وتەکانی پارێزگاری سلێمانی لەکاتی کردنەوەی یانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێماندابوو کە ڕؤژی 11/14 کرایەوە.
پارێزگاری سلێمانی وتی” سەرەڕای هەبونی قیرانە داراییەکان ژووری بازرگانی سلێمانی توانی پێشانگای نێودەوڵەتی بکاتەوە ئەگەرچی پێشانگاکە لەروی بەشداری کردنی کۆمپانیاکانەوە لەچاوو ساڵانی ڕابردو کەمە بەڵام قەڵەباڵغی زۆری پێوە دیارە و گەرم و گوڕی خۆی هەیە”
پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە کاری مەرزەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە کەمی نەکردووە بەتایبەت لە ماوەی ئەم جەند مانگەدا وە ئاڵوگۆری بازرگانی لەسنورەکان زۆر گەرمن، وە بەنیازیشین دوو دەروازەی دیکەی نوێ لەگەڵ جمهوری ئیسلامی ئێران بکەینەوە کەدەروازەی کێلێ و سەیران بەنە کە کاری بۆکراوە و بە فەرمی بناسێندرێن لە مەرکەز لە بەغداد.
پارێزگاری سلێمانی کردنەوەی پێشانگای سلێمانی بە گرنگ دەزانێت کە کاریگەری باشی دەبێت بۆکردنەوەی بازاڕ وەچاوی خەڵکی دەرەوە ڕادەکێشیت بۆئەوەی بەردەوام جوڵەی بازاڕ هەبێت.
د.ئاسۆهیواشی خواست کەژووری بازرگانی و بەردەوامبێت لەکاروو چالاکیەکانی بۆئەوەی هەمیشە شاری سلێمانی بەڕوی دنیادا کراوەبێت.