ئەمڕۆ شەممە، یانزەهەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی لەشاری سلێمانی بەبەشداری 160 كۆمپانیا كرایەوە، وتەبێژی پێشەنگاكەش باسی لەوەكرد، كۆمەڵێك كۆمپانیا بە كەلوپەلی جیاوازەوە لەم پێشەنگایە بەشدارن.
بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدون و یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و خاوەر زەکی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 11 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە.
ئازاد شمقاق، وتەبێژی پێشەنگای نێودەوڵەتی و ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی، ڕاگەیاند، لەیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا ئەم پێشەنگایەیان كردەوە، كە چەپكە گوڵێكەو پێشكەشی سلێمانییان كرد، كە هیوادارن لەم بارودۆخەدا ئەم پێشەنگایە سەركەوتو بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، 160 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە كە خواردەمەنی و مەوادی قورس و كەلوپەلی ناوماڵ و كەلوپەلی بیناسازی و كەلوپەلی ناوماڵی تێدایە.
ناوبراو لەوەشكرد، هەموو ساڵێك ئەم پیشەنگایە دەكرێتەوە، مەبەستیش لە پێشەنگایە ئەوەیە، كە بڵێین ئەگەر قەیرانیش هەبێتو شەڕیش هەبێت سلێمانی هەر زیندووە.
بۆ بینینی وێنەی ڕۆژانەی پێشانگاکە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە هاوڕێمانبە.