بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شارزی سلیمانییەوە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جوانترین و ڕازاوەترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شار ەکەی کەریمی ئەلەکەو پێشمەرگە ئازاو قارەمانەکانمان و شێرە کوڕەکانی کوردستان و گشت نەمران و خەڵک و بازرگانان و پیشەسازان ئەکات .
لە ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی ئازیزدا ، شکۆو نەمری بۆ ئەو شەهیدانەی بە ڕۆحی پاکیان ئەم خاکەیان پاراست لە دەستی ڕەشی تیرۆرو بیر بۆگەنانی دەوڵەتی ئیسلامی .
سلێمانی وەک نەریتە هەمیشەییەکەی خۆی کە بۆ هەمو داهێنانێک هەر پێشەنگ بوە ، یەکەم جەژنی نەورۆز لە گردەکەی یارە نەریتی ئاگر کردنەوە دەستی پێکرد، یەکەم حکومەتی کوردستان لەسلێمانی بوو یەکەم زانکۆ لەسلێمانی و زۆریەکەمی تریش هەر لە سلێمانی بوو.
بە بۆنەی ساڵیادی بەردی بناغەی شارەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رۆژی شەممە ١٤-١١ پێشانگایەکی نێودەڵەتی ئەکاتەوە کە لە کوردستانا بە یەکەم پێشانگای پیشەسازی و بازرگانی نێو دەڵەتی ئەژمار ئەکرێت کە وەک گوڵێک بە و بۆنەیەوە ئەیدا لە یەخەی شار و پێشانگاشەش بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.