سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت كە ئامادەیە بە بەمرج قەرز بداتە حكومەتی عێراق .
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندوە: لەگەڵ حكومەتی بەغدا ڕێككەوتون لەسەر چاودێریكردنی سیاسەتی ئابووریی عێراق لەلایەن پسپۆڕانی سندوقەكەیانەوە كە ئەوەش مەرجی پێدانی قەرزە بە عێراق.
كریستیان جۆتش سەرۆكی نێردەی سندوقەكە بۆ عێراق ئاماژەی بەوەكردوە: ئەو قەرزەی كە دەدرێتە عێراق، قەبارەیەكی گەورەتری هەیە لەوبڕەی كە پێشتر بڕیاری لەسەردرابوو كە بڕكەی ملیارێك و 240 ملیۆن دۆلار بوو.
ئەو بەرپرسەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكراشیكردوە ئەوان پێشبینی ئەوە دەكەن لەماوەی ئەمساڵدا، داهاتی ناوخۆیی عێراق بەڕێژەی 1.5% گەشە بكات كە ئەوەش پەیوەندیی بە زیادبوونی ئاستی هەناردەكردنی نەوتەوە هەیە.