بڕیاروایه سه‌رۆكی ئیئتیلافی عێراقییه، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌تیكی كاتی له‌عێراقدا گفتوگۆ بكات.
ئاژانسی (ئه‌خباریه) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له(ئه‌یاد عه‌لاوی)یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاروایه هه‌فته‌ی داهاتوو عه‌لاوی سه‌ردانی هه‌رێم بكات‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له(جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیدار ئهنجامبداتو تاوتوێی پرسی ئێستای عێراق بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردووه، گفتوگۆكانی نێوان (تاڵهبانیو بارزانی‌و عه‌لاوی) خۆیان له‌خاڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق‌و دانانی سێ سه‌رۆكایه‌تی نوێ‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی بۆ ماوه‌ی دووساڵ ده‌بیننه‌وه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن، كه له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌وه كه بڕیاروایه له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا قسه‌یان له‌باره‌وه بكرێت، (موقته‌دا سه‌در) سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌درو ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزه‌كانی عێراق‌و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی دراوسێش ئاگاداركراونه‌ته‌وه.