له درێژه‌ى كار‌و چالاكیه‌كانى شاندى بازرگانى و ئابوورى به سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان له وولاتى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ره‌كى یه‌كێتى خاوه‌ن كارانى فه‌ره‌نسى (MEDEF) كرد و له‌لایان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى یه‌كێتیه‌كه پێشوازى گه‌رمیان لێكرا و كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەبەشداربوو لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند لەکۆبونەوەکەدا تیایدا باسى په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا كرا،كه تیایدا (MEDEF) به‌ڵینیان دا كه سالى داهاتوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نبۆ به‌هێزكردنى جموجۆله ئابوریه‌كانیان له كوردستان و هاندانى كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ كاركردنیان له هه‌رێمى كوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا وەک ژووره بازرگانى و پیشه‌سازیەکانی هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى و پالپشتى خۆمان ده‌ربرى بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك بۆ پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیه.
لەدرێژەی ئەو سەردانەدا شانده‌كه سەردانی ده‌زگاى (BUSINESS FRANCE) كرد كه ده‌زگایه‌كى ئابووریه له لایان حكومه‌تى فه‌ره‌نساوه به‌رێوه ده‌برێ، له كۆبونه‌وه‌یه‌ك دا ئه‌م ده‌زگایه ره‌زامه‌ندیان پیشاندابۆ هاریكاریى كردنى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان بۆ پته‌وه كردنى په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانى دوولایه‌نه و كردنه‌وه‌ى پێشانگاى له هه‌ولێر و پاریس و هاوكارى كردنى یه‌كێتى ژووره‌كان له به‌ره‌و پێش بردنى كاره‌كانى یه‌كێتى به پێشكه‌ش كردنى زانیارى و پسپۆرى خۆیان ، جگه له‌وه‌ى هانى كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌ده‌ن له وولاتانى توركیا و لوبنان كه بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن كه ژماره‌یان زیاتر له پێنج سه‌د كۆمپانیا ده‌بێت ،ئه‌م ده‌زگایه تاكو ئێستا زیاتر له چوار سه‌د پێشانگاى نێوده‌وله‌تى له جیهان رێكخستوه بریاره له مانگى شوباتى داهاتوو پێشانگایه‌كى گه‌وره‌ى تایبه‌ت به كشت‌وكال و خۆراك له فه‌ره‌نسا بكاته‌وه كه خۆشحالى خۆى ده‌برى له به‌شدارى كردنى كۆمپانیاكانى هه‌رێم تایبه‌ت به‌م بواره.
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا وەک ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیمان لەو ده‌ست پێشخه‌ریه‌ى ئه‌م رێكخراوه‌كرد و ئاماده‌ى ته‌واوى هاوكاریمان بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندیه دەربڕی.