بەشداریکردنی کۆمپانیاکان بۆ پێشانگای سلێمانی ڕوولەزیادبونە

 

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەهیوای گەڕاندنەوەی بازار بۆ پارێزگای سلێمانی 14ی ئەم مانگە 11 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی (دی بی ئیكس) دەكاتەوە.

 

  ئازاد شمقار سەرپەرشتیاری پیشانگای (دی بی ئێكس)ی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن وتی ” پێشانگا كە 150 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی تێیدا بەشداردەبن و زۆترین كۆمپانیای بەشداریش توركین لە ڕێگەی وەكیلەكانیانەوە كاڵاكانیان دەخەنەڕو، هاوكات‌ 50 كۆمپانیای ناوخۆیش نمایشی كارەكانیان دەكەن”.

وتیشی “ئەو كاڵایانەی لەپیشانگاكەدا دەخرینە ڕو پێكهاتون لەكەرەستەی جۆراو جۆر لە وێنەی (خواردن و بیناسازی)”.

شمقار لەبارەی ئامانجی پیشانگاكەوە ئەوەی خستەڕو” دەیانەوێت لە قەیرانە داراییەدا پێشانگاكە هیوایەك بێت بۆ بازاڕی كار لەسلێمانی و هیوادارن حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم هەوڵەیان هاوكاربێت”.

وتەبێژی پێشانگاکە ئاماژە بەوەشدەکات ڕۆژانە کۆمپانیاکان بەشداریکردنیان ڕوو لەزیادبونەو سەردانمان دەکەن بۆ ئەوەی بە گەرموو گوڕییەوە بەشداری بکەن.

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشانگای نیودەوڵەتی سلێمانی (دی بی ئیكس) ساڵانە لە ناحیەی تاسڵوجەدەكاتەوە،تاسڵوجە 19 كیلۆمەتر لە سنوری ناوەندی پارێزگای سلێمانیەوە دورە،‌ تائێستا 10 پیشانگای بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵای حكومەت بەڕێكردوە و چاوەڕوان دەكرێت جێگری سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانی 11 هەمین پێشانگا بكاتەوە.