بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە بەڕیوەچونی کارەکان ئەمرۆ چوارشەممە یاسین رەحیم جێگرى یەکەمی سەرۆکى ژوورى بازرگانى وپیشەسازى سلێمانى و خاوەر زەکى بەڕێوەبەرى ژوورى بازرگانى سەردانى هۆڵى ئەنجامدانى پێشانگاکەیان کرد.
هاوکات نوێنەرى هەریەکە لەپاریزگای سلیمانی و قایمقامیەتى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتیەکانى ئاسایش و پۆلیس و تەندروستى و گومرگ و پۆلیسى هاتوچۆو بەڕیوەبەرایەتى کارەبا و کوالێتى کۆنتڕۆڵ ناوچەکەیان بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە کارەکان و تەواوکردنى ئامادەکارییەکانیان تاوتوێکرد.
یاسین رەحیم جێگرى یەکەمی سەرۆکى ژوورى بازرگانى وپیشەسازى سلێمانى رایگەیاند مەبەستى سەردانەکەی ئەمڕۆیان بۆ ئەوە کە لەگەڵ هەموو لیژنەکانى پێشانگاکە هەماهەنگى بکەن بۆئەوەى شێوازى رێکخستن و دەستپێکردن و هاتوچۆى ئامادەبوانى پێشانگاکە بە جوانترین شێوە رێکبخەن.
بڕیارە رۆژى شەممە 14-11 لەناوچەى تاسڵوجەى شارى سلێمانى یانزەهەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى دەستپێبکات کە ماوەى 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.






