بڕیارە لە ڕۆژی 14/11 لەشاری سلێمانی یانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بكرێتەوە و ژووری بازرگانی سلێمانیش ئامادەكاریەكانی كردووە بەڵام نەیتوانیوە زۆرترین كەمو كورتیەكان چارەسەر بكات.
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبارەی پێشانگاكەوە ڕایگەیاند” كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەبابەتێكی مەبدەئی دەبینین و دەبێت جێبەجێبكرێت چونكە ئەوە بەشێكە لە جوڵەی بازرگانی بۆ ناوچەی ئێمە بەتایبەت بۆ شاری سلێمانی”.
ئاماژە بۆئەوەشدەكات هەرچەندە باری سیاسی و ئابوری لەناوچەكە گرژی تیایە و حكومەت تاكو ئێستا پلانێكی داڕێژراو رێكخراوی نیە بۆ ئەم قەیرانانەی بۆیە ئێمە لەكردنەوەی ئەم پێشانگایە رانەوەستاوین چونكە ژیان مادام ناوەستێت دەبێت كارەكانیشمان نەوەستێت بەڵام دیارە هەر رۆژەو بەپێی زروف و كاتی خۆی ئەو كارانە دەكرێت ئێمە ئێستا لەبەر ئەوەیە بڕیارمانداوە بەردەوامی بە كاری پێشانگاكە بدەین و نەیوەستێنین”.
یاسین ڕەحیم بڕوای وایە تاكو رۆژی كردنەوەی پێشانگاكە ژمارەی كۆمپانیاكان دەگاتە 150 كۆمپانیا وە بەشداربوانی پێشانگاكەش لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ئەمریكی و وڵاتانی دراوسێی و ناوەڕاست و باشوری عێراقیش لەخۆدەگرێت.
لەبارەی رێژەی بەشداریكردنی كۆمپانیاكان بەبەراورد بە ساڵانی پێشوو یاسین رەحیم وتی ” بەدڵنیاییەوە لەڕوی بەشداریكردنی ژمارەی كۆمپانیاكانەوە لەچاو ساڵانی رابردودا كەمیكردوە لە روی كوالێتیشەوە هەر كەمیكردوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە كۆمپانیا بەتواناكان ناتوانن بەشداریبكەن چونكە ئەم وڵاتە وڵاتێكی قەیراناوییە و كێشەی سیاسی زۆری هەیە و حكومەت خۆی پڕۆژەكانی وەستاندوە ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی بیانەوێت بەشداری بكەن زۆر ئاگاداری بارودۆخی ناوچەكەن بۆیە كەمتر بەشداریدەكەن.
لەساڵانی ڕابردودا پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كۆمەڵێك كێشەی ڕوبەڕو دەبۆوە بەڵام ئەو كێشانە وەك پێویست چارەسەر نەكراون و جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیش ڕایدەگەیەنێت چارەسەركردنی ئەو كێشانەی ساڵانی رابردوو لە كاتی كردنەوەی پێشانگاكەدا هەبوون لەوانەیە كەمبوبێتنەوە بەڵام چارەسەر نەكراون لەبەرئەوەی كاتێك ئێمە دەستمانكرد بە نۆژەنكردنەوەی پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی تاكو ئێستا كارەكان بەتەواوی كۆتایی نەهاتوە لەبەر ئەوەی كاتی خۆی ئەو بڕەپارەیەی بۆی تەرخانكرا بۆ مەبەستی نۆژەنكردنەوەكە درایە پارێزگا و ئەوان تەندەریان بۆ كرد و نەدرایە ژوری بازرگانی تاكو خۆی سەرپەرشتی كارەكان بكات لە ماوەیەكی دیاریكراوی باشدا تەواوی بكات، لەبەئەوە تاكو ئێستا كێشەكانی ئەو پێشانگایە بەتەواوی لە رەگوڕیشەوە چارەسەر نەكرا”