پاش ئەوەی خاوەنەكەی لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگادار كردۆتەوە، لەیەكێك لە كۆگاكانی ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی بڕێكی زۆر رۆنی چێشتی ئاڵتونسا بەفەرمانی قائیمقام لەناو دەبرێت .
دیار كەمال سەرۆكی لیژنەی كۆگاكان ڕایگەیاند: پاش پشكنینە بەردەوامەكانمان بۆ كۆگاكان، خاوەنی یەكێك لە كۆگاكان ئاگاداری كردونەتەوە لە هەبوونی 126 كارتۆن ڕۆنی ئاڵتونسا و بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەیەوە بەنیازن لە ناوی بەرن.
دیار كەمال ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە: ئێمەش ئاگادارمان كردۆتەوە پێویستە لیژنە هاوبەشەكان چاودێری لەناوبردنی ڕۆنی چێشتەكە بكات، بۆیە پێویستە سەرەتا بهێنرێتە قائیمقامیەت و پاشان بڕیاری لەناوبردنەكەی بۆ دەردەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی كۆگاكان وتیشی: بۆ لەناوبردنی هەر خۆراكێك یان ماددەیەكی خراپ و ماوەبەسەرچوو پێویستە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بێت.