بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو بانكی ناوەندیی عێراقی دوو جۆری نوێ لە دراو بخاتە بازاڕەوە.
ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند” بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتو بانكی ناوەندیی عێراق، دوجۆر دراوی جۆی 50 هەزاری و 100 هەزاری بخاتە بازاڕەكانەوە”.
وتیشی” بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق، دەبو سێ مانگ لەمەوبەر دراوی 50 هەزار دیناری بخرایەتە بازاڕەوە، بەڵام دواكەوتوە و لەسەرەتای ساڵی 2016 ئەو دراوە دەخرێتە بازاڕەكانەوە”.