بڕیاروایه به‌مزووانه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداش سێ پێشنیاز ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، بڕیاروایه له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه له‌شاری هه‌ولێرو ئامانجیش له‌سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی، چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیه‌تی بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی نێوان ههرێمو به‌غدا.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سێ پێشنیار ده‌خاته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێم كه باس له‌چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی ئێستای عێراق ده‌كه‌ن.
ڕۆژی (30/11/2012)ش (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه‌و باسیان له‌كێشه‌كانی عێراق كرد به‌گوێره‌ی ده‌ستورو گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێكه‌وتننامه‌ی ساڵی (2009)ی نێوان لایه‌نه‌كان.