دوو تەنكەر بەنزینی ئێرانی كە كوالێتیەكەی نزم بوەو هەوڵدراوە بهێنرێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە لە سنوری باشماخ گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران.
ئەزوەر مەحموود بەڕێوەبەری سنووری باشماخ لەلێدوانێكیدا رایگەیاند ” لەلایەن كارمەندان و پۆلیسی گومركی سنووری باشماخەوە دەست گیراوە بە سەر دوو تەنكەر بەنزین كە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتبوو، بۆ ئەوەی رەوانەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانی بكەن”.
ئەزوەر مەحمود ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو بەنزینە بڕی 41 تۆن بووە و دوای پشكنین دەرچووە كە كوالێتی ئەو بەنزینە نزمە و بەكەڵك نایەت بۆیە لەلایەن كارمەندانی سنوورەوە ئەو بەنزینە ئاودیوی وڵاتی ئێران كرایەوە و رێگەی پێ نەدرا بێتە نێو خاكی هەرێمی كوردستان”.
بەڕێوەبەری سنووری باشماخ ئاشكراشیكرد”هەر جۆرە سووتەمەنییەك لە رێگەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخەوە بێتە هەرێمی كوردستان، دەبێت پشكنینی بۆ بكرێت و كوالێتی ئەو سووتەمەنییە بەرز بێت. ئەگینا رێگە نادرێت بێتە هەرێمی كوردستان”.