سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت ” تاكو ساڵی ئایندە ئابوری ئێران گۆڕانكاری بنەڕەتی و گەورە بەخۆیەوە نابینێت.
عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەدوری دەزانم ئابوری ئێران تا ساڵێكی تر گۆڕانكاری بنەڕەتی بەسەردا بێت، ئەو گۆڕانكاریانەشی ڕودەدەن لە ئابوری ئێران ڕووكارین”.
لاریجانی باسی گرنگی و بایخەدان بە كەرتی تایبەتی وڵاتەكەی دەكات و پێی وایە بە بەشداریكردنی خەڵك لە بەشە جیاوازەكانی ئەو كەرتە دەتوانن هاوكاربن بۆ بەرەوە پێشچوونی ئابوری وڵات و ئاماژەی بەوەشكرد ” ئەگەر هاوڵاتیان هاوكاری مەعنەوی حكومەت بكەن كاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابوری ئێران دەبێت”.