وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت دەستپێدەكات و ئەمڕۆش موچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 9-11 موچەی مانگی هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و سبەی سێشەمەش ئەم دابەشكردنە بەردەوام دەبێـت.