بانکی ئاشوورلقی خۆی لەسلێمانی کردەوە

 
لەشاری سلێمانی بانکی ئاشوور لقی خۆی کردەوەو بازرگانانیش کردنەوەی ئەم بانکە لە سلێمانی بە گرنگ دەزانن.
 
بابان ئەحمەد حەمە سور ئەندامی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” بانکی ئاشوور کەبەشی سەرەکی لە بەغدادە لقی خۆشی لەشاری سلێمانی کردەوە کەئەمەش گرنگی خۆی دەبێت بۆشارەکەمان”
 
وتیشی” ئەم بانکە بە بڕێکی زۆری دانانی زەمان لەم شارە کراوەتەو کە ئەوەش دەبێتە داهاتێکی زۆر بۆشاری سلێمانی چونکە لێرەوە کار بەو پارەیە دەکرێت”
ئاماژەی بەوەشدا ئەم بانکە پاڵپشتێک دەبێت بۆ کەرتی بازرگانی و وەبەر هێنان کەدەتوانێت خزمەتی باش بەو کەرتانە بکات بەتایبەت لەم کاتەدا کە قەیرانی دارای هەیە بۆیە ئێمە زۆر گەشبینین بەکردنەوەی ئەم بانقانە.
 
بانکی ئاشوور لە مانگی چواری 2005 دامەزراوە و لەسەرجەم شارەکانی عێڕقدا لقی خۆی هەیە.