یەكەمین رۆژمێری ئەلیكترۆنیی كەلەلایەن كۆمپانیایەكی كوردییەوە بەرهەمهێنراوە لەلایەن كۆمپانیای بەرهەمهێنەوە پێشكەش بە ژورری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرا.
ئەو رۆژمێرە لەلایەن كارگەی سۆران بۆ دروستكردنی ئامێری ئەلیكترۆنیەوە بەرهەمهێنراوە.
سۆران فەتاح خاوەنی كارگەكە لەبارەی ئەو رۆژمێرەوە لەلێدوانێكیدا بەسایتی ژووری راگەیاند “ئەو رۆژمێری ئەلیكترۆنیە ناونراوە (mad1) و بەرواری رۆژو مانگ و ساڵ و كاتژمێر و پلەی گەرمی و رێژەی شێ لەخۆدەگرێت و بۆیەكەمجارە شتێكی لەو جۆرە لەلایەن كارگەیەكی كوردییەوە دروستبكرێت.
سۆران ئاماژەی بەوەشكرد “ئەگەر هاوكاری بكرێت و شوێن و كەرەستەی بۆ دابین بكرێت ئەوا ئامادەیە كە بەبێبەرامبەر خولی راهێنان بۆ فێرخوازان بكاتەوە تاكو بتوانن لە بواری ئەلكترۆنیاتدا كاربكەن.
لای خۆشیەوە یاسین رەحیم جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “داهێنانێكی لەو جۆرە لەلایەن كارگەیەكی كوردییەوە جێگەی شانازییە بۆ كوردستان و ئێمەش وەك ژوری بازرگانی سوپاسی دەكەین كە یەكەم بەرهەمیان پێشكەشی ئێمە كردوە.
جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشكرد “ناوی ئەو رۆژمێرە ناونراوە ماد كە ئەویش یەكێكە لە ئیمارەتە كوردییەكان كە هۆكاری دروستبونی شارستانیەتی كوردییە و ئەو ناونانەش دوبارە جێگەی دەستخۆشییە.