وەزارەتی بازرگانی ئێران رایگەیاند وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە بەهەموو شێوەیەك هاوردەكردنی شمەك و كاڵای ئەمریكی بۆ وڵاتەكەیان قەدەغە بكات.
محەمەد رەزا نیعمەزادە وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی ئێران لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەكەی بڵاویكردەوە: لەپێناو پتەوكردنی بەرهەمی نیشتیمانیی، پێویستە رێگری بكرێت لە هاوردەكردنی كەلوپەلی ئەمەریكی كە ئاماژەیەكە بۆ بونی ئەمەریكا لە ئێران.
لەدوای ئەو بڕیارە لەئێستادا هاوردەكردنی هەموو كەلوپەلێكی ئەمریكی بۆناو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەفەرمیی قەدەغەكراوە.