لە بڕی بەگەڕخستنی سەرمایە لە بواری پیشەسازیدا پارێزگای سلێمانی لەپلەی یەكەمدایە و لەماوەی 8 ساڵدا زیاتر لە 7 ملیار دۆلاری لەو بوارەدا بەگەڕخستوە.
بەپێی زانیارییەكان سەرمایەی بەگەڕخراوی وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازیدا لە ساڵی (2006) وە تا ساڵی (2014)، بڕی (11) ملیارو (803) ملیۆن دۆلار بووە، لەو ڕێژەیە (7) ملیارو (188) ملیۆن دۆلاری لەپارێزگای سلێمانیدا بەگەڕخراوە و پارێزگای هەولێریش (3) ملیارو (349) ملیۆن دۆلارو دهۆكیش یەك ملیارو (221) ملیۆن دۆلاریان تێدا بەگەڕخراوە.
بەپێی ئەو ئامارانەش پارێزگای سلێمانی بە تەنها %60 ی ڕێژەی سەرمایەی وەبەرهێنانی پیشەسازی بەردەكەوێت و هەولێر %29 و دهۆكیش %11ی بەردەكەوێت.