نرخی زێڕ بۆ كەمترین ئاست دابەزی

دوای تۆماركردنی دابەزینێكی گەورە لە دووهەفتەی رابردوودا، نرخی زێڕ لە دوایین مامەڵەكانی بازاردا دابەزی بۆ كەمترین ئاستی خۆی لە شەش ساڵی رابردوودا.

لەدواین مامەڵەكاندا نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرێژەی سەدا یەك دابەزی و ئۆنسەیەك بە  1084 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

مارنی ئۆڤێن، شارەزای كۆمپانیای گلۆباڵ ماركێت-ی راوێژكاری لەو بارەیەوە رایگەیاند “خواست لەسەر زێڕ كەمبووەتەوە و ئێستا هیچ پشتگیرییەك بۆ بازاڕی زێڕ بەدی ناكرێت، لەبەر ئەوەش نرخەكەی لە چەند مانگی رابردوودا بەردەوام رووی لە دابەزین كردووە.”