قائیمقامى سلێمانى رایدەگەیەنێت چاودێرى خواردنگەى قوتابخانەکان چڕتر دەکرێنەوە و رێگەریش لە زیاد کردنى نرخ دەکرێت لە قوتابخانەکادا،
ئەمڕۆ چوار شەممە 4-11-2013 ، لە دیوانى قائیمقامیەت بەختیار عەبدولڕەحمان قائیمقامى قەزاى مەڵبەندى سلێمانى لەگەڵ لیژنەى باڵا لە لیژنەهاوبەشەکان و نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانیدا کۆبوویەوە ،
پاش گفتووگۆکردن دەربارەى جۆر و نرخى ئەو خواردن و خواردنەوانەى کە لە خواردنگەى قوتابخانەکاندا دەفرۆشرێن قائیمقامى سلێمانى رایگەیاند بۆ پاراستنى تەندروستى خوێندکاران و رێگرى کردن لە سەرپێچیەکان چاودێرى و بەدواداچونى لیژنەکان بۆ خواردنگەى قوتابخانەکان چڕتر دەکەینەوە و هەروەها رێگرى تەواویش لە زیاد کردنى نرخ لە قوتابخانەکان دەکەین،
بەختیار عەبدولڕەحمان لەم رووەوە لیژنەهاوبەشەکانى راسپارد سەردان و بەدواداچونەکانیان بۆ قوتابخانەکان چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەى خواردن و خواردنەوەى قوتابخانەکان لەرووى تەندروستیەوە گونجاو بن و لەرووى نرخیشەوە لە ئاستێکدا بێت کە هیچ جیاوازى نەبێت لەگەڵ دەرەوەى قوتابخانەکان