ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی سەرجەم
بەڕێوەبەرایەتیەکان ئاگادار دەکاتەوە کەهاوکاریانبن لە سەرکەوتنی پێشانگای
نێودەوڵەتی سلێمانی.
هەریەک لە یاسین ڕەحیم جێگری یەکەمی سەرۆکی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و خاوەر زەکی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی سلێمانی و
کەمال حەمەعەلی ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لەگەڵ نوێنەری
بەڕێوەبەرایەتیەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی و گومرگی سلێمانی
و کۆنترۆڵی جۆری و پۆلیسی موکافەحەی سلێمانی و پۆلیسی فریاکەوتن و هاتوچۆی سلێمانی
و بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی کۆبونەوە و تیایدا
گفتوکۆکرا لەسەر ئامادەکاریەکان بە هەماهەنگی هەموو لایەک.
لەکۆبونەوەکەدا یاسین ڕەحیم جێگری یەکەمی
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕای گەیاند پێویستە هەموو لایەنە
پەیوەندی دارەکان هاوکارمانبن بۆ سەرخستنی ئەو پێشانگایە کەسڵانە بەسەرکەوتوانە
بەڕێوە چووە.
ئاماژەی بەوەشدا کەپێویستە ئەم پێشانگایە
بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت کە هەمیشە بەڕێوەبەرایەتیەکان هاوکارمان بوون و
توانیویانە هاندەرێکی باشبن بۆ کارەکانی ژووری بازرگانی.
بڕیار وایە لە 14/11/2015 بۆ 17/11/2015
یانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بەڕێوەبچێت
کەژمارەیەکی بەرچاوو لەکۆمپانیاکانی ووڵاتنی دراوسێوو ئەوروپی تیایدا بەشدارن.