زیاتر لە 16 تۆن مەوادی ماوە بەسەرچوو لە ناودەبرێن

 
لەماوەی هەفتەیەكدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە 16 تۆن مەواد و خواردنی ماوە بەسەرچوو زیان بەخشدا دەگرن و دواتر لە ناویان دەبەن.

خالید محەمەد سەرۆكی لیژنەی لەناوبردن لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچونەكانی لیژنەكان لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری لە ماوەی هەفتەیەكدا توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕی زیاتر 16 تۆن مەواد و خواردنی ماوە بەسەرچوو زیان بەخشدا ,  ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەشێك لەو مەوادانە پاش ئەوەی ماوەكەی بەسەرچووەوە لە لایەن خاوەنەكانیانەوە لیژنەكان ئاگادار كراوەتەوە و بۆ ئەوەی بەچاودێری ئەوان لەناو ببرێن .

سەرۆكی لیژنەی لەناوبردن لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی هەموو ئەو مەواد و خواردەمەنیانەی كە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەی یان خراپ بونیانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لە ناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێن ..