بۆجاری دووەم وەفدێكی بازرگانی پۆڵندی سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەكەن و ڕای دەگەیەنن كە بۆ لەمەودوا برەو بەكاری بازرگانی دەدەن.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ئەمڕۆ یەك شەممە ڕای گەیاند وەفدی بازرگانی پۆڵندی ئەمە بۆ دووەم جاریانە سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەكەن وە ئەمجارە بەڵێنیانداوە كاری بازرگانی ئەنجام بدەن و برەو بە پەیوەندی بازرگانی بدەن لەنێوان هەردولادا.
ڕاشیگەیاند “لە سەردانی یەكەمیاندا داوامانلێكرد قونسوڵیەی وڵاتەكەیان بكەنەوە تا لەڕێگەیەوە بتواندرێت ڤیزا بۆ بازرگانان و هاووڵاتیان وەربگیرێت و ئەوەیان ڕاگەیاند كە لەسەرەتای مانگی یەكی 2013 قونسوڵی ووڵاتەكەیان لە كوردستاندا دەكەنەوە.
كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە بازرگانانی شاری سلێمانی تیایدا ئامادەبون و یەكترناسین لەنێوان بازرگانانی هەردوولا ئەنجامدرا.