نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێران رایدەگەیەنێت: هەرێمی كوردستان و ئێران رەزامەندیان لەسەر راكێشانی بۆری نەوت لە كوردستانەوە بۆ ئێران نیشانداوە.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێران رایگەیاند: راكێشانی دوو بۆری نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوت و غاز لە كوردستانەوە بۆ ئەو وڵاتە، پڕۆژەیەكە كە زۆر دەمێكە حكومەتی ئێران و هەرێمی كوردستانیش رەزامەندیان نیشانداوە، تەنیا بڕیاری جێبەجێكردنی ماوە”.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێران، رایگەیاند:” لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئەحمەدی نەژادەوە ئێران رەزامەندی بۆ كارێكی وەها نیشانداوەو حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رەزامەندە، تەنیا بڕیاری دەستپێكردنی ماوە، لەدواسەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێرانیش ئەم پرسە خرایەوە بەرباس و بەهیواین هەردوو لایەن بەزووترین كات گرێبەست بۆ دەستپێكردنی ئەوكارە واژۆ بكەن، چونكە پڕۆژەكە پێویستیەكە بۆ هەر دوو لایەن.
سەرچاوە: روداوو