خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەهاووڵاتیان بۆ مانگی یانزە (تشرینی دووەم)ی ساڵی 2015 راگەیەنراو بەپێی خشتەكەش موەلیدەكان بەتێكرایی لە مانگی (11) دا رۆژانە (6) كاتژمێر كارەبا دەدەن و كارەبای نشتمانیش 18 كاتژمێر دەبێت.
سیروان محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند”
لە كۆبۆبونەوەیەكدا كە لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا خشتەی مانگی (یانزە)ی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دانرا.
بەگوێرەی خشتەكە بەگشتی لە مانگەكەدا پێویستە موەلیدە ئەهلیەكان (180) كاتژمێر كارەبا بدەن بەهاوڵاتیان كە رۆژانە دەكاتە (6) كاتژمێر كارەبای موەلیدە” .
بەرپرسی ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی وتیشی”سەبارەت بە نرخی ئەمێرێك كارەبای موەلیدە بە گوێرەی كاتژمێری كاركردن دەبێت نرخی ئەمێرێك دەكاتە (8100) دینار ، بەڵام بەهۆی ئەهۆی ئەوەی موەلیدە ئەهلیەكان لە مانكی (10) كەمتر لە كاتەی بۆیان دیاری كرابوو كاریان كردوە ، دوای ئەوەی لەلایەن وەرشەی كارتژمێری كاركردنیان دیاری دەكرێت لەپارەی ئەمانگە دادەشكێنرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا نرخی ئەمێرێك كارەباش لە نێوان (5000) بۆ 6500 دینار دەبێت. (4000) هەزار دینار دەبێت.
سیروان محەمەد ئەوەشی ڕونكردەوە “لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە نابێت (12)ی نیوەڕۆ تا (1)ی شەو هاووڵاتیان بێ كارەبا بن و پێویستە لەسەر كارپێكەری موەلیدەكان لای موەلیدەكانیان ئامادەبن و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەن بەهاووڵاتیان، هەروەها هەر موەلیدەیەك لە پێدانی كارەبای ئەو ماوەی بۆی دیاری كراوە دوابكەویت سزا دەدرێت.”