کەنەدا پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ سلێمانی پتەو دەکات

 

بۆزیاتر لەنزیکەوە ئاگاداربوون
لەکاری بازرگانی و وەبەر هێنان لەشاری سلێمانیدا باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق لەگەڵ
بازرگانان و وەبەرهێنەران كۆبۆوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: لەهۆتێل تایتانیک لەشاری سلێمانی کۆبوینەوە
لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کە لە كۆبوونەوەكەدا باس لەهاوكارییەكانی كەنەدا بۆ
ئاسانكاریی هاتووچۆ بۆ بازرگانانی هەرێم كرا وە پەیوەندیەکان بەهێزتر بکرێن و
هەردوولا بەشداریان هەبێت لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکان.

وتیشی: داوامانکردوو کە
پڕۆتۆکۆڵێکی بازرگانی و لێک تێگەشتن هاوبەش لەنێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی و کەنەدا ئانجام بدرێت بەخۆشحاڵیەوە ڕەزامەندی خۆیان پیشاندا بەوەی کە
لەڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە دەسپێشخەری بکرێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمان
جەختی لەوەکردەوە کە پێمان ڕاگەیاندوون کاربکەن بۆ دانانی پەیمانگان پیشەی
بەمەبەستی هءنانی کەسانی شارەزا تا لەرێگایانەوە فێری تەواوی پێشکەوتنەکانی کەنەدا
ببن وە هەوڵبدرێت دەورات بۆ پیشەسازان بکرێتەوە لەکەنەدا.

سیروان محەمەد ئەوەشی ڕونکردەوە کە
باڵیۆزی کەنەدا بەڵێنی داوە کارئاسانی زیاتر بکەن بۆ پێدانی فیزا بەبازرگانانی
هەرێمی کوردستان.

كەنەدا یەكێكە لەو وڵاتانەی لە ماوەی
رابردوودا، هاوكاری گەشەی ئابوریی هەرێمی كوردستانی كردووە، هەروەها لە هاوپەیمانێتی
نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەشدارە و لە رووی سەربازییەوە بە راوێژی سەربازی و راهێنان
و چەك و تەقەمەنی، پشتیوانی لە پێشمەرگە كردووە.

 

لای خۆشیه‌وه‌ برونسو سوكومانی سەفیری كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان بره‌و پێبده‌ین و هه‌موكار ئاسانیه‌ك بكه‌ین بۆبازرگانان تابتوانین كاری هاوبه‌ش دروستببێت له‌نێوان هه‌ردولادا.