کوردستان و بێلاڕوسیا پەیوەندیەکانیان پتەو دەکەنەوە

 

شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی
د.دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بە
یاوەری سیروان محمد سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و ئەیاد حسن سەرۆكی ژووری
بازرگانی وپیشەسازی دهۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوورەكانی بازرگانی سەردانی وولاتی
بیلارووسیایان كردلە شاری مینسكی پایتەخت
.

سیروان محەمەد سەرۆکی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند لە بیلاڕوسیا توانیمان
پرۆتۆكۆڵی لێك تێگەیشتنی بازرگانی لە نێوان
یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی وولاتی بیلارووسیا واژۆ
بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا لە درێژەی سەردانەكەماندا شاندی
بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی پەیوەندیەكانی دەرەوەی وولاتی بیلا رووسیایان
كرد، كە تیایدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەكان کردەوە .

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بەشی
بۆرسەی ژووری بازرگانی بێلاڕوسیا کۆبوەنەوە تا بتوانین کار ئاسانی بکەین لەبارەی
کڕینی کالاکانیان لەڕێگەی ئەو بۆرسەیەوە کەژوورە بازرگانیەکان دەتوانن وەک (بروکر)
بەشداری بکەن.

 

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەخت لەوەشدەکاتەوە کە بەرپرسانی ئەو ووڵاتەیان ڕاگەیاندووە کەپێویستە کارئاسانی بکەن بۆ بازرگانان بەتایبەت لەپێدانی ڤیزا بۆئەوەی بتوانن پەیوەندییەکی بەهێز دروستبکرێت لەنێوان هەردوولادا، وە ئەوانیش بەڵێنیانداوە کە کاربکەن بۆدروستکردنی ئەو پەیوەندییە و کارئاسانی زیاتر بکەن.