عێراق هەناردەی نەوت زیاد دەكات

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند توانیویانە هەناردەی نەوت بەرزبكەنەوەو لەئێستادا رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكەن.

عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” پێداچوونەوە بە وەبەرهێنانی نەوت و گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان دەكەنەوە، بەهۆی ئەوەی كە دۆخی ئابووری عێراق خراپە و بودجەش پەیوەستە بە نەوتەوە”.

عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە توانیویانە بە زادكردنی دەستی كاری نێوخۆیی لەو بوارەدا، ڕێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت بۆ چوار ملیۆن بەرمیلی ڕۆژنە زیادبكەن و كە زیاتر لە سێ ملیۆنیان لە كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عێراق بەرهەمدێت.