ئیمارات باشترین وڵاتی جیهانە بۆ پەیداكردنی كار

بەپێی داتاو ئاماری رێكخراوی بانكی جیهانی، “ئیماراتی عەرەبی” باشترین وڵاتی جیهانە بۆ پەیدا كردنی كار، خراپترین وڵاتیش بۆركینۆفاسۆیە.
 
بەپێی راپۆرتی بانكی جیهانی، هاوكات لەگەڵا  سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوری جیهاندا، پەیداكردنی كارێكی هەمیشەیی خەمی سەرەكی زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی بووە. لەساڵی 2014دا بانكی جیهانی، ئیمارات وەك وڵاتێك كە خاوەنی زۆرترین چانس بوە بۆ دۆزینەوەی كار ناساندوە‌و لەدوای ئەویش ئیسلەنداو بەحرێن‌و سوید بەپلەی دووەم‌و سێهەم‌و چوترەم دێن.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، لەسەرەتای ساڵی 2015دا 59%ی دانیشتوانی ئیمارات خاوەنی كاری هەمیشەیی بون‌و داهاتی ساڵانەی تاكەكەسیش 30 هەزارو 112 دۆلاری ئەمەریكی بووە.
 

ئەمەریكا لەم لیستەدا لەپلەی دەهەمیندایەو بۆركاینۆ فاسۆش كە وڵاتێكی كیشوەری ئەفەریقیایە خراپترین وڵاتە بۆ پەیداكردنی كارو لەدوای ئەویش وڵاتانی هاییتی‌و مالاوی‌و نێجیریا‌و ئەسیوپیایە.