رۆژنامه‌یه‌كی سعودی بڵاویكرده‌وه، 5622 ژن له‌و وڵاته ته‌مه‌نیان له‌خوار 14 ساڵیدایه. رۆژنامه‌ی حه‌یات له‌زاری ئه‌ندامێكی پێشووی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی به‌شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌نی 14 ساڵی، زیاتر له‌ناو كۆمه‌ڵگه كۆچه‌ری و دواكه‌وتووه‌كاندا رووده‌دات و زۆربه‌ی ئه‌و كچه ههرزهكارانهش به‌زۆر له‌پیاوی به‌ته‌مه‌ن ماره ده‌كرێن، كه ده‌وڵه‌مه‌ندیی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یه.
هاوكات مامۆستایه‌كی زانكۆی شا محه‌مه‌د بن سعود، كه زانكۆیه‌كی ئیسلامییه له عه‌ره‌بستانی سعودیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌شوودانی كچان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا چه‌ندین كێشه‌ی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، پرۆسه‌ی به‌شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌نی 14 ساڵی له عه‌ره‌بستانی سعودیه، به‌رده‌وام روو له‌زیادبوونه و ژماره‌كانیش ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت.