ئەندامێكی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی تاران رایدەگەیەنێت ساڵانە بە بڕی 30 ملیار دۆلار كاڵا بەشێوەی نایاسایی هاوردەی ئێران دەكرێت.
فەرهاد فزونی ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی تاران لەلێدوانێكیدا رایگەیاند ” ساڵانە بەشێوەی نایاساییی و بە قاچاخ بڕێكی زۆر كاڵا عاوردەی ئێران دەركێت.
فزونی ئاماژەی بەوەشكرد “بڕی ئەو كاڵایانەی بەشێوەی یاسایی هاوردەی ئێران دەكرێت كەمترە لەوبڕەی كە بە قاچاخ دەبرێتە ئەو وڵاتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی تاران ئاشكراشیكرد “زۆرینەی ئەو كاڵا قاچاخانە لە دورگەكانی كەنداوەوە هەناردەی ئێران دەكرێت.