وتەبێژی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت لەماوەی 12 ساڵی رابردودا نزیكەی 500 ملیار دۆلار لە داهاتی عێراق بەهەدەر دراوە.
عادل نووری، وتەبێژی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ” كۆی بودجەی گشتیی عێراق لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا 822 ملیار دۆلار بووە، هەروەها نزیكەی 200 ملیار دۆلاریش هاوكاریی دارایی و سەربازیی وڵاتان بۆ عێراق كە بە هەموی دەكاتە زیاتر لە یەك ترلیۆن دۆلار.
وتەبێژی لیژنەی نەزاهە ئاماژەی بەوەشكرد “لەو تریلیۆن دۆلارە نزیكەی 500 ملیار دۆلاری بەشێوەی گەندەڵی بەهەدەردراوە، لەو 500 ملیار دۆلارەش 360 ملیاری هەر دیار نییە كە چۆن خەرجكراوە، ئەوەشی خەرج كراوە هیچ پرۆژەیەكی گەورە و ستراتیژی پێ نەكراوە”.