به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ” بو گیون” ی توركی، له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی 28-11، كه له‌مه‌كسیك له نێوان پۆلیس و چه‌ته‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا روویدا، شاجوانی ئه‌و وڵاته له‌و پێكداهه‌ڵپژانه‌دا به‌ركه‌وتووه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ویلایه‌تی سینالوا له‌مه‌كسیك رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی نێوان پۆلیس و چه‌ته‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا ” ماریا سوسانه فلۆرێس گامێز” شاجوانی وڵاتی مه‌كسیك كوژراوه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند: كه چه‌كێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانرێت كه شاجوانی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه ده‌ستی هه‌بووه یان نا.