ساڵی 2016 ئابوریی جیهان گەشەسەندن بەخۆیەوە دەبینێت

وەزیری ئابوریی ئیمارات رایدەگەیەنێت ساڵی داهاتوو ئابوریی جیهان هەنگاوی گەورە دەنێت و گەشەسەندنیش بەخۆیەوە دەبینێت.

سوڵتان بن سەعد مەنسوریی وەزیری ئابوریی ئیماڕات لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” وڵاتەكەی پێی وایە نرخی بەرمیلێك نەوت لە ئاستەكانی 80 دۆلاردا جێگیر بكرێت نرخێكی باش دەبێت بۆ كەرتی نەوت و بەهۆیەوە جوڵەی ئابوریی جیهان دەبوژێتەوە.

مەنسوریی ئاماژەی بەوەشكرد” ئەوان پێشبینی دەكەن لەنیوەی دووەمی ساڵی 2016 دا ئابوری جیهان هەنگاوی باش بەرەوپێشەوە بنێت و گەشەسەندنیش بەخۆیەوە ببینێت.