سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ساڵی داهاتوو قەرز دەداتە عێراق

بەرپرسێكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت: لەبەرنامەیاندایە گفتوگۆ بكەن سەبارەت بەپێدانی قەرزێكی گەورە بە حكومەتی عێراق لە ساڵی داهاتودا.

مەسعود ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارگێری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند: تیمێكی سندوقەكەیان سەرەتای مانگی داهاتو گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكات سەبارەت بە پێدانی قەرزێكی گەورە لەساڵی (2016)دا بەو وڵاتە.

ئەو بەرپرسەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی هۆكاری پێدانی ئەو قەرزە بەعێراق ئاماژەی بەوەكردوە ” لەپێناو جێگیری دارایی كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دوچاری تەنگەژەیەكی گەورە كردوە بڕیار لەسەر پێدانی ئەو قەرزە بە حكومەتی عێراق دەدەن.
.